.
10:26 AM - 02/05/2024
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە لە هەموو فرۆشگە و کۆگایەکدا شوێنێکی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوو هەبێت و ئەگەر جیانەکرێنەوە، بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.
جەمال محەمەد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە هەموو سەردان و بەدواداچونەکاندا ئاگاداریمان داوە بە کۆگا و فرۆشگاکان، بەشی زۆریان پابەندبوون.
ئاشکراشیکرد، لەهەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.
جەختیشیکردەوە، هەر مارکێت یان کۆگا و کارگەیەک ئەگەر شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچووی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێئاگاداربکاتەوە و تەواوی شمەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە