کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتەنها لەمساڵدا لەعیراق دەست بەسەر زیاتر لە 11 تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە

.

10:46 AM - 02/05/2024

بەتەنها لەمساڵدا لەعیراق، دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەر و دە تۆن ماددەی كاریگەرییە عەقڵییەكان گیراوە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق لیوا خالید مەحنا لەلێدوانێكدا ئاماری چالاكییەكانی هێزەكانی وەزارەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەمساڵدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، چەندین رێوشوێنی فراوان لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە گیراونەتەبەر بۆ بنیاتنانی سیستمێكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە ماددەی هۆشبەر ئەویش لەرێگەی ئیمزاكردنی ژمارەیەك لێكتێگەیشتن و رێككەوتنی ئەمنی، راشیگەیاندووە لەساڵی 2023 دا وەزارەتەكەیان كۆنگرەیەكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر رێكخستووە و ئەمساڵیش كۆنگرەیەكی تری فراوانی هاوشێوە دەبەستێت و كۆنگرەی ئەمساڵیش لەژێر ناوی هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەبێت.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا لێپرسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە تاوانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر تاوانێكی سنووربەزێنە و بازرگانی ناوخۆی و دەرەكیشی بەو ماددانەوە دەگرێتەوە، راشیگەیاندووە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ژمارەیەك چالاكییەكانی زیادكردووە و هاریكاریشی لەگەڵ وڵاتانی تردا زیادكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە هێزەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەكە توانیویانە بەتەنها لە چوار مانگی رابردوودا توانیوانە دەست بەسەر دوو تۆن ماددەی هۆشبەر و دە تۆن ماددەی كاریگەرییە عەقڵییەكاندا بگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە