.
09:03 AM - 04/05/2024
بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و دابەزینی تۆماركرد.
بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بەمەش بەراورد بە دوێنی هەینی بۆ هەر بەرمیلێك نرخەكەی 98 سەنت دابەزیوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 78 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە