.
11:12 AM - 04/05/2024
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە دوای نیوەرۆوە لێزمە باران و هەورە بروسكەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەكان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.
دەشڵێت،پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش روونیكردەوە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ كات و شوێن, ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەكان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەكاندا .
هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەی گەرمی بەرز دەبێت بە (2-3) پلەی سیلیزی بەبەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە :
هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆك : 23
كەركوك : 26
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29
بەشی پێشبینی / 4- 5- 2024
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە