کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: 90%ی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنمان تەواوكردووە

.

01:15 PM - 04/05/2024

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنیش دەڵێت: كۆمسیۆن لە سەدا 90 ی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواوكردووە و ،پڕۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە بەردەوامە.
ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاندووە ،سەرجەم كار و ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و سەدا 90 ی  كارەكانیان تەواوبووە و، ئەوەی كە ماوە تەنها وەرەقەی دەنگدان و هەندێك كاری لۆجیستییە.

راشیگەیاند،لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپ كراوە و لە دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 100 هەزار كارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و ئێستاش هەفتانە نزیكەی 15 هەزار دەنگدەر كارتەكانیان وەردەگرنەوە.

هەروەها ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئەو دەنگۆیانەی پێشتر باسی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆنیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرد دوورە لە راستییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە