.
11:12 AM - 05/05/2024
بەرێوەبەرایەتی ئاسیشی هەولێر لەبارەی رووداوی شەڕەکەی ئەم بەیانییەی باخی شاری هەولێر رونکردنەوە دەدات دەڵێت" رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە"
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەمێک لەمەوبەر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕؤ لە رووداوێکی تەرقەکردندا لەناوبازاڕی شاری هەولێر هاوڵاتییەک بەناوی ( ئیدریس ئەسعەدوک ساڵح) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن ( ع،س،ا) کوژرا.
هاوکات لە رونکردنەوەکەشدا هاتووە، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە