کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەیان كۆمپانیای سلێمانی بەشداری لە پێشەنگای گەشتوگوزاری جیهانی لە دوبەی دەكەن

.

10:17 PM - 05/05/2024

ساڵانە لە دوبەی پێشەنگای ( گەشتوگوزاری جیهانی دەكرێتەوە ) لەم پێشەنگایەدا ژمارەیەك زۆر لە براندەكان و كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار و هۆتێلەكان و هێڵە ئاسمانییەكان، لەسەر ئاستی جیهان بەشداری دەكەن، ئەم ساڵیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی، بەشداری بەرچاو لە پێشەنگاكە هەیە.

عەتا ئەنوەر خزر سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانی رایگەیاند:  زیاتر لە 10 كۆمپانیای شاری سلێمانی وەك میوانی هێڵی ئاسمانی دوبەی بەشداری لە پێشەنگاكە دەكەن، هەروەها ژمارەیەك لە كۆمپانیای تریش لەسەر ئەركی خۆی بەشدارە.

  ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەم بەشدارییە ناساندنی كۆمپانیاكان و بە ئاگابوونە لە دواین پێشكەوتنەكانی لە بورای گەشتوگوزار هاتوونەتە پێش، هاوكات ئەم بەشدارییكردنە رۆڵی گەورەی دەبێت لە خزنەتكردنی زیاتر كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان و ناساندنی لەسەر ئاستی وڵاتانی كەنداو و جیهان.

ئەم پێشەنگایە ساڵانەیە و ئەمساڵیش لە 6-5-2024 دەستپێدەكات و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و بەشداربووانیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، داواكارن حكومەت رۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ فراوان تر كردنی بەشداری كۆمپانیاكانی هەرێم لە پێشەنگاكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە