کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژەهراویبوونی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ رەتدەكرێتەوە

.

12:22 AM - 06/05/2024

ژەهراویبوونی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ رەتدەكرێتەوە و بەڕێوەبەری پرۆژەكە دەڵێت: بەبێ گرفت ئاو بۆ دانیشتوانی سنوورەكە دابین دەكەن.

لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی تەقینی بوتڵی كڵۆر لەپرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ  پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەپرۆژەكە راگیرا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند پرۆسەی دابەشكردنی ئاو بەشێوەیەكی ئاسایی دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام تائێستا گرفتەكە چارەسەر نەكراوە و بوتڵی كلۆری ئاوی قەڵادزێ غازی لێدەچێت و چارەسەر نەكراوە.

 ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی یەكجاری ئەو كێشەیە بەگەرخستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە