.
12:54 PM - 06/05/2024
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دوای کۆبوونەوەکە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كرده‌وه".
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دووپاتکراوەتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە