کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینانی عیراق خەرجدەکرێت

.

06:04 PM - 06/05/2024

خانەنشینی عیراق خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاند کە لە مانگی ئایاردا خانەنشین دەبن.


حوسام عەبدولستار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عیراق رایگەیاند" لە درێژەی رێکارەکانی دەسەتەکەمان کە بریتین لە ئاسانکردنی رێکارەکان و خەرجکردنی شایستەی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی رادەگەیەنین لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار"


هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 740 کەس سوودمەندن و داوای لەو کەسانە کرد کە نامەی وەرگرتنی ئەو پاداشتەیان پێگەشتووە، لەگەڵ بانکەکاندا پێداچوونەوە بەو نامانەدا بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە