کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دواجار سەرۆکی حكومەتی هەرێمیش رێگای دادگای فیدراڵی گرتەبەر

.

07:15 PM - 06/05/2024

لەهەوڵێکدا بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر  چەندینجار و لە چەندین بۆنەدا  بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیان بە مەجلیسی قیادەی  سەورەی رژێمی بەعس ناوبردووە و لە بۆنەی جیاوازیش دوپاتیانکردۆتەوە، کە پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نابن، تەنانەت  خودی سەرۆکی حكومەت چەندین جار دەستی نیشتمانفرۆشی بۆ ئەو کەس و لایەنانە درێژکردووە کە بۆ پرسە یاسایی و دەستورییەکان پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە