.
02:05 PM - 07/05/2024
بۆ رێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێتی له‌دژی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوووی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمیسیۆن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادن له واده‌ی خۆیدا.
له داواكه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (19/دووه‌م)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراوه كه تێیدا هاتووه: (له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هه‌ڵبژاردن، جگه له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ، نابێت له هیچ شوێنێكی دیكه تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بدرێت).
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كاتی تۆماركردنی داواكه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (23)ی په‌یڕوی ناوخۆی دادگایه كه تیایدا هاتووه: (دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێت تانه له هیچ یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن یان ده‌قێكی هه‌ڵبژاردن بدرێت، داواكه‌ی بارزانیش له كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش رێكاره‌كاره‌كانی كۆمیسیۆن و په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشتیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 83 و هاوتاكانی له 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 به‌ستووه.
له ده‌قی داواكه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش هاتووه: را‌گرتن یان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ رۆژی ده‌نگدان و كۆمیسیۆن گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، له‌وانه چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان و گرێبه‌ستی پرۆگرامی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شه‌ڵه‌ژان بۆ كاره‌كانی كۆمیسیۆن دروست ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی حزب و كاندیده‌كان به‌فیڕۆ ده‌كات، جگه له‌و زیانانه‌ی به گه‌ڵی كوردستان ده‌كه‌ون له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژاێردراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە