کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم.. سبەینێ بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت

.

04:42 PM - 07/05/2024

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێێ پێشبیییەکان  ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێ کاتدا باران و  هەورە تریشقە دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران و لە کاتی بارانیش هەورە تریشقە دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.
 
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە،  ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێ ناوچەی جیاواز و بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

 ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 23  پلە
سلێمانی: 21 پلە
دهۆک: 22 پلە
کەرکوک: 28 پلە
هەڵەبجە:  23 پلە
زاخۆ: 22  پلە
سۆران: 15 پلە
حاجی ئۆمەران: 12 پلە
گەرمیان:  30 پلە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە