کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت

.

08:12 PM - 07/05/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە  سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

پرسی هەڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی وردیان لەبارەوەكرا و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیری و گەشەكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت، دیموكراسی بباتە ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەردوولا هاوڕابوون كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت، كێشەكان لەسەر  بنەمای دەستوور چارەسەربكرێن و هاوبەشیی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا پەیڕەوبكرێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیجی یەكێتیی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆی، درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا. بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هەنگاونان بەرەو هەرێمێكی ئاوەدانتر و دیموكراسیتر دەكەینەوە.

پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان دووپاتكرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە