کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانکی تی بی ئای رادەسپێردرێت لەگەڵ هەرێم رێکبکەوێت بۆچارەسەرکردنی کێشەی مووچە

.

08:54 PM - 07/05/2024

سەرۆک وەزیرانی عیراق بانکی تی بی ئای رادەسپێرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبکەوێت بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند"  محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بانکی 'تی بی ئای' راسپاردووە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بگەنە رێککەوتن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەکە.


هاوکات ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە، تاکو ئێستا ھیچ فەرمانێک نەگەیشتووەتە دەست بەڕێوەبەری گشتی مووچەی عیراق، بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم.

بەوتەی سەرچاوەکە، تائێستا عیراق و ھەرێم لەسەر پرسی رادەستکردنی داھاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و عیراق داوادەکات، ھەرێم مانگانە ١٠٠٪ داھاتی نانەوتی رادەست بکات دواتر نیوەی ئەو داھاتەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام ھەرێم ناردنی تەواوی داھاتی نانەوتی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئامادەیە تەنھا ٪٥٠ی داھاتی نانەوتی رادەست بکات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە