.
09:59 AM - 08/05/2024
بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە، دابەشكردنی ئاو لە پارێزگای هەڵەبجە راگیراوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی ئاو دەستپێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەین بەھۆی لێدانی ھەورە بروسکە لەیەکێک لەتاوەرەکانی کارەبای پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پرۆژەکە کارناکات.
باسی لەوەش کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت، تیمی تەکنیکی پرۆژەکە کاری گۆرینی ئەوبەشانەی تاوەرەکە دەکەن کە لە کارکەوتوون، رۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە