کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەکرێت تیكڕای پلەی گەرمی جیهان بەرزبێتەوە

.

04:52 PM - 08/05/2024

سەدان زانای پێشەنگی کەشناسی پێشبینی دەکەن تێکڕای پلەی گەرمی جیهان بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، کە بەلایەنی کەمەوە 2.5C بەرزببێتەوە.


ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، نزیکەی 80% بەشداربووانی پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا IPCC پێشبینی گەرمبوونی لانیکەم 2.5 پلەی سیلیزی جیهان دەکەن.


ئاماژەیان بەوەشداوە،  هاوکات پێشبینی برسێتی، ململانێ و کۆچی بەکۆمەڵ دەکەن کە بەهۆی شەپۆلی گەرما، ئاگرکەوتنەوە سروشتییەکان، لافاو و زریانەکانەوە روودەدەن.


ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان باسیان لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو بەڵگە زانستییە روونانەی کە پێشکەشیانکردووە ،بەڵام هەست بە بێهیوای و توڕەیی و ترس دەکەن بەهۆی شکستی حکومەتەکانەوە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و جەختلەوە دەکەنەوە کە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت بەردەوام بێت.


هەروەها، سەبارەت بە شکستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا ئەو زانایانە ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئیرادەیەک بۆ ئەو کارە بوونی نییە چونکە کاردەکاتە سەر 60%ی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی کۆمپانیاکانیانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە