.
09:27 AM - 09/05/2024
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كاركردن و چاككردنی بەشێك لە قیڕی تێكچوی شەقامی مەحوی، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك شەقامی ژێر پردەكە بەربەست دەكرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەمەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری شەقامی مەحوی لە ناو بازاڕ، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١١ لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان نزیک بازاڕی دۆلارەکە، شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
هاوکات ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکاتەوە، کە ھەرکارێکی گواستنەوە و ھێنانی کاڵایان ھەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ئەنجامی بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە