کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەكرێت

.

10:14 AM - 09/05/2024

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیار و 327 ملیۆن دینار بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-05-2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتەکە ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (1,327,120,000) دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.

ڕوونیشیکردەوە ئەو گوژمەیە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە