.
10:55 AM - 09/05/2024
كەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئومڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایار، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت، سبەی هەینی10ی ئایار، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26پلەی سیلیزی
سلێمانی :24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12پلەی سیلیزی
سۆران : 23پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە