کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەواشەكارییەكی شاسوار عەبدولواحید رەتدەكرێتەوە

.

11:30 AM - 09/05/2024

بەرپرسێكی باڵای بەشدار لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باسی هەڵبژاردن نەكراوە

سەبارەت بە چەواشەكارییەكانی (شاسوار عەبدولواحید)، بەرپرسێكی باڵای بەشدار لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لێدوانێكی (شاسوار عەبدولواحید)ی سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بە درۆ دەخاتەوە.

ئەو بەرپرسە بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندووە: لەو كۆبوونەوەیەدا كە 22 كەسایەتی سیاسی و حكومی تێیدا بەشدار بوون، نە لە دوور نە لە نزیك یەك وشەش لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باسنەكراوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە شاسوار عەبدولواحید بۆ چەواشەكردنی رایگشتی بەردەوام مەبەستیەتی بۆ رازیكردنی پارتی و رێككەوتنی ژێربەژێر، ناوی یەكێتی تێوە بگلێنێ، لەكاتێكدا پێشتر رایگەیاندبوو كە لە ئەگەری دواخستن، داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پارتی تۆمار دەكات، بەڵام لە بری ئەوە پەلاماری یەكێتی دەدات و مەبەستیەتی بەڵێن و هەڕەشەكانی پێشتری لە بیر خەڵك بباتەوە، چونكە خۆی و میدیاكەی پەردەپۆشی لێدوانەكانی خۆی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە