کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە: دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات

.

11:51 AM - 09/05/2024

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوایین هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن خستەڕوو و رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن کاریگەری خراپی بۆ هەرێم دەبێت و دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشدارییكردنی لەگەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردن هەرکاتێک بێت گۆرانکاری بەسەر ئەنجامەکانیدا نایەت و  دواخستنی هەڵبژاردن کاریگەری خراپی بۆ هەرێم دەبێت.

دەشڵێت، تەنها یەک لایەن داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکات، لەكاتێكدا دابەشکردنی کاندیدەکان بەسەر بازنەکاندا لەسەر بنەمای داتا و زانیاری دابەشکرابوون.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەشی خستەڕوو: ئامانجمان پشتگیریکردنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیرییە و دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوایین بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئامادە بووە و تەنها ئیمزای کەم بوو.

هەروەها سەبارەت بەسەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئەمریكا وتی، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەمێکە بانگهێشتی ئەمریکا کرابوو بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەوە دوایخستبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە