کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

.

01:53 PM - 09/05/2024

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، بڕیاری ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لەبارەی لێخۆشبونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا "ده‌سكه‌وتێكی گرنگه‌".

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای کۆبونەوەی دوێنی  ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بەبەشداری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران.

دەشڵێت، یەکێک لە بڕیارەکان لێخۆشبونی گومرگی بو لەو کەرەستە سەربازییانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت هاوردەیان بکات لە چوارچێوەی پرچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو"دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق هاوکات بەشداربونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری سودانی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بون بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە