کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە

.

03:19 PM - 09/05/2024

هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە  واشنتۆنەوە 

 

لەتیف نێروەیی

 

 سەردانە ڕەسمیەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانی دانوستانی چڕ و سەنگین لەگەڵ  لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، هاوشێوەیە لەگەڵ دیدارە لوتکەییەکانی لە مۆسکۆ، کە بە یەک پاکێجی  کوردانە لەهەموو کۆبونەوەکاندا تێز و بیروباوەڕەکانی بە کۆشکە کاریگەرەکانی ناو سیاسەتی نێودەوڵەتی گەیاند.

 سەرۆک بافل تاڵەبانی لە هەموو کۆبونەوەکاندا  لەسەر کۆمەڵێک سێکتەر و پرسی گرنگ هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی خستووەتەروو، لەوانە :

 

  *  پرسی هەڵبژاردن : لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی رژدە لەسەر لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دیموکراتیانە. چونکە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگە و ناوبانگ و پرۆسەی دیموکراتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و کێشەکانی هەرێمیش زیاتر روو لە هەڵکشان دەکەن .

 

* پرسی غازی هەرێم :  ئەم پرسەش بەشێکی سەرەکی بووە لەئەجێندای کۆبونەوەکانی سەرۆک بافڵ و  بەرپرسانی کۆشكی سپی،  یەکێتی دیدگاو هەڵوێستێکی نەگۆری هەیە و ناخوازێ سێکتەری غازی هەرێم بەدەردی  سیاسەتی نەوتەکەی هەرێم  بچێت و لەجیانی ئەوەی  بۆخێر و خۆشگوزەران و باشبوونی بژێوی ژیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێم تەرخان بکرێت، ببێتە هۆی برسیکردنی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم .بۆیە یەکێتی داوا لەئەمریکا دەکات لەو بوارەدا یارمەتی دەبێت و غازی هەرێم خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی بگەیێنێت .

* پرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عيراق و هەرێمی کوردستان : لەسەر ئەم پرسەش سەرۆکی یەکێتی پەیامە شەفاف و نەگۆڕەکەی یەکێتی بە  بەرپرسانی  ئەمریکا گەیاند کە پێویستە هەردوو وڵاتی عیراق و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق لەسەر بنەمای  ستراتیژیەتێکی نوێ رێکەوتنێکی نوێ ئەنجامبدەن کە جێگای رەزامەندی هەموو هێزو لایەن و پێکهاتەکانی عيراق و هەرێمی کوردستان بێت . هەروەک یەکێتی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵە لەسەر بنەمای پشتبەستن بەدەستوری عيراق  و هێنانەکایەی  سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە هەرێم و عيراق و ناوچەکە، ئەم هەڵوێستە نەگۆڕەی یەکێتی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە سیاسەتێکی پێشوازی لێکراوەبووە.

 

* ئەو ئەجێندایەی کە لە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی یەکێتی و بەرپرسانی ئەمریکا دانوستانی فەرمی لەسەردەکرد،  هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی  نێوان شاندی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ و بەرپرسانی روسیا  لەدانوستانی نێوان  شاندی حكومەتی دوو وڵاتان دەچوو ،ئەمەش بەڵگەی  سەنگ و پێگەی  دیپلۆماسییەتی یەکێتی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی دەسەلمێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە