کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ: بەپـێزانینەوە لە هـەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین لەپێناو سەقامـگیریی ناوچەکەدا

.

04:53 PM - 09/05/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک گارسیا، ئەندامی لیژنەکانی هەواڵگری و بەرگری (لیژنەی پرۆگرامی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە) لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکای لە هاوکاری و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا.
 
وتیشی، داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی وردیان لەبارەوەکرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان کرایەوە و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان،

پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە