کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆی دەربەندیخان: لەئەمڕۆوە هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەدەكرێت

.

09:21 AM - 10/05/2024

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات ، لە سەعات 7ی بەیانی ئەمڕۆ بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغەدەكرێت.

 

لەڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان هاتووە، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن بۆیە ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەیرانگا و شەقام و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە