کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی قاڵبووی كۆڕی خەبات و ئاسۆی قۆناغی داهاتووی تێكۆشانە

.

12:09 PM - 28/05/2015

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، حیزبێكی سۆشیال دیموكراتی گەلی كوردستانی عێراقە، لەپێشەوەدا نوێنەری كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوی كۆمەڵ تێدەكۆشێت لە پێناو تەواوكردنی ئەركەكانی ڕزگاریی نیشتمانی و سیستەمی دیموكراسی سكۆڵار، بیناتنانی كۆمەڵی پێشكەوتووی گونجاو لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای دنیادا، درێژەی خەباتە نەپساوەكەی بگاتە وەدی هێنانی یەكسانیی كۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی بتوانێت تەبا لەگەڵ بنەماكانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی هاوسەنگ كە خۆی لە دابینكردنی خۆشگوزەرانی، پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، مافەكانی تاك، یەكسانی ژن و پیاو، یەكسانی لەبەردەم یاسادا ببینێتەوە، هاوكات خەبات دەكات بۆ: دابینكردنی یەكسانی لە دەرفەتەكانی كار، نشونماكردنی سەربەخۆیی تاك، نەهێشتنی چەوساندنەوە، بنەبڕی هەڵاودێری ڕەگەزی و چینایەتی و نەتەوایەتی، لە لایەكی ترەوە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە حیزبێكی كوردستانیە و مەیدانی كاركردنی كوردستانی عێراق و تەواوی عێراقیشە، ئەركێكی دیكەی لە ئەستۆدایە ، كە دابڕاو نییە لە ئەركەكانی تری كوردایەتی، ئەویش تێكۆشانە بۆ چەسپاندنی كۆماری عێراقی دیموكراتی فیدراڵی و پەرلەمانی، كە بنەماكانی لە چوارچێوەی دەستووردا جێگربووە.

چونكە مەیدانی عێراقیش بە بەشێك لەو مەیدانە سەرەكییە دەزانێت كە تیایدا بەرگری لە دەستكەوتە دیموكراسیەكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان دەكات، تا بنەماكانی هاووڵاتی بوون لە عێراق دا نەبنە بنەمای سڕینەوەی ئەو جیاوازییانەی كە لە دەوڵەتە فرە نەتەوە و فرە ئایین و فرە مەزەەبییەكانداهەن، بەڵكو ببنە بنەمای هاووڵاتی بوونێكی جێگیر لەسەر بنەمای مافە مەدەنییە هاوچەرخەكان.

تەواوی ئەو لێكدانەوەیەی سەرەوە وەك لێكدانەوەیەكی هەمەڵایەن ، لە هەمان كاتدا، لێكدانەوەیەكی یەك پاكێجی، دەتوانێت ببێتە بنەمای جیهانبینی سۆشیال دیموكراتانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك ڕێكخراوێكی دیموكراتی ڕزگاریخوازیی كوردستانی، كە سۆشیالیزم بە مەودا دیموكراتیەكان و دیموكراتیش بە ڕەهەندە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەبەستێتەوە و زەمینەكانی گواستنەوەیەكی بێ هەژانی كۆمەڵایەتی زیانبەخش، بۆ سۆشیالیزم، لە داهاتووی دووردا وەدی دێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە