نەبیل مەروسومی:هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە زیاد دەكرێت

کوردستان 10:09 AM - 2026/04/06

سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوتی عیراق لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە زانیاری نوێ دەخرێتەروو لەوبارەیەوە، نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری عیراق دەڵێت، هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەرێگەی  بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ 340 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا زیاد دەكات.
هاوكات ووتیشی،بە مەبەستی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا گواستنەوەی ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بەسرە لە رۆژێكدا بۆ وێستگەكانی پەمپكردنی كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركوك دەستیپێكردووە، بەمەش بڕی هەناردەكراو لەم رێگایەوە بۆ ٣٤٠هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد دەكات.

بەهۆی بارودۆخی ناوچەكەو ئاستەنگەكانی بەردەم هەنرادەكردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عیراق داوای لە هەرێمی كوردستانكرد،رێگە بدات هەناردەی نەوتی عیراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو