دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا، جارێكی تر باسی كورد دەكات و دەڵێت حەزناكات كورد بچێتە جەنگەوە.
ترەمپ رایگەیاند: ئیمە لەگەڵ كوردەكان نێوانمان زۆرباشە و من پێشنیازی هەناردەكردنەوەی نەوتم كرد، نامەوێت كوردەكان بچنە ناو ئێران و پێموایە تووشی كێشە دەبن و نامەوێت بچنە ئەو شەڕەوە.
لە وەڵامی بەشێك لەو ڕەخنانەی لێی دەگیرێن، سەرۆكی ئەمریكا وتی: هەندێك دەڵێن دۆناڵد ترەمپ پلانی نییە، خۆم من نایەم پلانی خۆم ئاشكرا بكەم.
ترەمپ زیاتر دواو وتی: ئێرانییەكان دەبێت بۆ ئازادی خۆیان شەڕبكەن، ئێرانییەكان دەیانەوێت ئێمە بەردەوام بین لە بۆردومانكردن تەنانەت ئەگەر بیانخاتە مەترسییەوە.
چەند رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكی تریدا سەبارەت بەكورد وتی ئێمە لەرێگەی ئەوانەوە واتە هێزە كوردییەكان چەكمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردبوو، بەڵام وەك ترەمپ وتی: پێم وابێ ئەوان چەكەكانیان بۆ خۆیان بردووە.