ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی سێی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆببێتەوە، هەرچەندە لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕگەیەك لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم یان داهاتی نانەوتیی دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت وەزیرە كوردەكان بابەتی مووچە و كێشەی كەمی داهاتیی نانەوتیی هەرێم بەهۆی جەنگەوە بخەنە سەر مێزی گفتووگۆ و روونكردنەوە لەبارەیەوە بدەن، هەرەوەها چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدامحەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رابسپێرێت.
جا بۆ خەرجكردن و ناردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ چەند مەرجێكی هەیە ئەوانیش: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، تەرازووی پێداچوونەوە ئەمە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە نێردراوە، هەروەها نووسراوێك لە وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی.
دوایین جار، لە رۆژانی 10، 11 و 12ی مانگی ئادار، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شوباتیان وەرگرت.