پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان 02:18 PM - 2026/04/07

وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە بە درۆن دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و دەبێتە هۆی نانەوەی کارەسات بۆ سەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانی سڤیل و بێتاوان، هاوسۆز و هاوخەمی هەموو ئەم ماڵ و خێزانانەشم کە دەکەونە بەر ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە.

لێرەدا بەوپەڕی نیگەرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ڕادەگەێنم بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم دوو هاوسەرەی کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە گوندی زه‌رگه‌زه‌ویی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، شەهید بوون.

داواکارم لە خودای مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٧

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو