وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و12ی ئامادەیی راگەیاند

کوردستان 01:52 PM - 2026/04/13

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی‌و خشتەی نوێی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی بۆ پۆلە كۆتاكان 9ی بنەڕەتی‌و 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوەو وادەی دەستپێكردنی خولی یەكەم‌و دووەمی دیاریكرد.

وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەنراوێكی ئاماژەی بەوەكردووە، تاقیكردنەوەی نیشتمانیی خولی یەكەمی پۆلی 9 لە 14ی 5ی 2026 دەستپێدەكات‌و لە25ی 5ی ئەمساڵ كۆتایی دێت، خولی دووەمیش لە15ی 6ی 2026 دەستپێدەكات.

سەبارەت بەپۆلی 12ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی‌و پیشەیی، خولی یەكەم لە14ی 6ی 2026 دەستپێدەكات‌و لە8ی 7ی 2026 تەواو دەبێت، خولی دووەمیش بۆ 11ی 8ی 2026 دیاریكراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن ناوەندەكانی خوێندن دەستپێبكاتەوە وەزارەتی پەروەردە داوای لە لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەكان كرد كە وادەیەك بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دیاریبكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو