سەمیر هەورامی: هیوادارم بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنرێت

کوردستان 03:03 PM - 2026/05/14


لێپرسراوی بۆردی حكومەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت هیوادارە حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بە زوویی پێكبهێنرێت، دەشڵێت بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ نەوەی نوێ ئێستا داواكارییەكانیان جیاوازە.
سەمیر هەورامی، لێپرسروی بۆردی حكومەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنەوە زیاتر لە 20 كۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی ئەنجامداوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
سەمیر هەورامی وتیشی، ئێستا بەهۆی هاوپەیمانیمانەوە لەگەڵ نەوەی نوێ، داواكاریمان جیاوازە و هیوادارین بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنرێت.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو