بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمرۆِ بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورو ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ئەگەری گەواڵە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەی جیاجیای هەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لەناوچە شاخاوییە جیاجیاکان ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقەی زیاتر هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لە شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .