هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە مامۆستا عەتا محمد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ و ئەندامانی کۆمسیۆنەکە. لە کۆبونەوەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە کۆمسیۆنەکەیان پێی ڕاگەیاندن نمونهیهكی جوان و سهركهوتوتان لهخزمهتكردن پێشكەشی خهڵكی چهمچهماڵ کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، پڕۆسەی بە هاناوەچوون و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کارەساتبارانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەگیانێکی بەرزی نیشتمانپەروەرانە وەسفکرد، ڕوونی کردەوە دانیشتوانی ( چەمچەماڵ )و ئەو سنورە دەورێکی گرنگیان لە شۆڕش و کوردایەتیدا هەبوە و قوربانی زۆریان بەخشی وەشایەنی خزمەت و پشتیوانی بەردەوامن.