بەڕێوەبەرێتی داراستان و پاوانی سلێمانی، هەڵمەتی ئاگر بڕی لە شاخەكانی ئەزمەڕ و گۆیژە دەستپێكرد، هەڵمەتەكە بە سێ قۆناغ ئەكرێت و لێپرسراوی پڕۆژەی شاخی ئەزمەڕیش دەڵێت، بەهۆی زۆری گژوگیای ئەمساڵ ئەركیان قورس دەبێت و هەموو هەوڵێك دەدەن ڕێگری بكەن لە ئاگر كەوتنەوە و لە ڕۆژانی داهاتووش دەستدەكەن بە دروستكردنی ئاگربڕ