بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆران و كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەند و كەس و كاریان، لەناحیەی گەڵاڵەی سەر بەقەزای چۆمان تاجە گوڵینەی رێز و وەفا لەسەر گڵكۆی شەهید حەسەن كوێستانی و هاورێ و هەڤاڵە شەهیدەكانی دانرا.
كە بەداخەوە لەرۆژی 17ی ئایاری 1994 شەهید حەسەن كوێستانی لەگەڵ شەش پێشمەرگەی تر، لەكاتێكدا هەوڵی راگرتنی شەڕ و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێمی كوردستانیان دەدا، كەوتنە ناو بۆسەیەكەوە و سەرجەمیان شەهیدكران.