بەهۆی پێنەدانی پێنج مووچە كارمەندانی پاككەرەوەی تەندروستی گەرمیان كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا

کوردستان 05:22 PM - 2026/05/17

بەهۆی دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان بۆ ماوەی پێنج مانگ، كارمەندانی پاككەرەوە لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئەنجامدا.

هەرچەندە بڕیار بوو لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت بەڵام تا ئێستا هیچ مووچەیەكیان پێنەدراوە. پێنەدانی شایستە داراییەكانیان كاریگەرییەكی خراپ و راستەوخۆی لەسەر دۆخی بژێوی و ژیانی رۆژانەی ئەو كارمەندانە دروستكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو