بەهۆی تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە هەرێمی شانسی لە باكووری چین، زیاتر لە 82 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەكە شەوی هەینی لە كانێكی خەڵوز بە ناوی لیوشین یو لە ناوچەی چین یوان رویداوە ، لەو كاتەشدا 247 كرێكار لەژێر زەویدا سەرقاڵی كاركردن بوون.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی چین (شینخوا)، دوای رووداوەكە شی جینپینگ سەرۆكی چین فەرمانی بە دەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە، هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان و فریاكەوتنی برینداران، هەروەها تەئكیدی لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و سزادانی توندی سەرپێچیكاران كردووەتەوە.
تەقینەوەكە شەوی رابردوو روویداوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەیان كرێكار لەژێر داروپەرووی كانەكە هێنراونەتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی سەختی روداوەكە، ئاماری قوربانیان بۆ زیاتر لە 82 كەس بەرزبووەتەوە، ئێستاش تیمەكانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان و لێكۆڵینەوەكان بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی تەقینەوەكە.