كەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی، پێنتاگۆن و دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی لە ماوەی 72 سەعاتی داهاتوودا هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەستپێبكەنەوە.
بەپێی زانیاریەكانی سی بی ئێس نیوز، تا ئێوارەی رۆژی هەینی هیچ بڕیارێكی كۆتایی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێكردنی هێرشی نوێ نەدراوە، بەڵام كۆشكی سپی و وەزارەتی جەنگ و دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هێرش بۆسەر ئێران دەكەن لە ماوەی 72 سەعاتی داهاتوودا.
پێشتر ئاكسیۆس راپۆرتی دابوو كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە هۆی ناڕازیبوونی لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەكان مەیلی بۆ هێرشی زیاتر لە دژی ئێران هەیە. بەپێی ماڵپەڕەكە، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ جەی دی ڤانسی جێگری و پیت هێگسێس وەزیری جەنگ و جۆن ڕاتكلیف بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و بەرپرسانی تری ئیدارەی ئەمریكا ئەنجامداوە و باسیان لە وردەكاریی دانوستانەكانو سیناریۆ جیاوازەكان لە ئەگەری شكستهێنانیان كراوە.
لە 28ی شوباتی 2026 ئەمریكا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان كردەسەر ئێران، تارانیش راستەوخۆ وەڵامی هێرشەكانی دایەوەو مووشەكی ئاراستەی بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و ئیسرائیل كرد، هاوكات گەرووی هورمزی داخستو بووە هۆی گرانبوونی نرخی وزە لە جیهاندا، هەرچەندە لە هەشتی نیسانەوە ئاگربەست راگەیەندراوە، بەڵام بەهۆی سەپاندنی گەمارۆی ئەمریكا بۆسەر بەندەرەكانی ئێران، تاران گەرووەكەی بەداخراوی هێشتووە.