فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا "سێنتكۆم" رایگەیاند؛ لەو كاتەوەی گەمارۆی سەر ئێران دەستیپێكردووە زیاتر لە 100 كەشتی بازرگانییان گەڕاندووەتەوە یان لە كارخستووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە دەستپێكی گەمارۆ دەریاییەكەی سەر ئێران تا 21ـی ئەم مانگە، هێزەكانی ئەمریكا ئاراستەی 97 كەشتی بازرگانییان گۆڕیوە و چوار كەشتی بازرگانیشیان لە كارخستووە.
سێنتكۆم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، دەریاوانێكی ئەمریكی لەسەر كەشتی یو ئێس ئێس كام ستاك چاودێری كەشتییەكی بازرگانی دەكات لە كاتی بەشداریكردنی لە گەمارۆی دەریاییەكەی سەر ئێران.