ناتۆ تاوتوێی گەڕاندنەوەی نێردەكەی بۆ عیراق دەكات

عیراق 12:01 PM - 2026/05/23

هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ، تاوتوێی بژاردەكانی گەڕاندنەوەی هێزەكەی بۆ عیراق دەكات، بە مەرجێك دۆخەكە لەباربێت و بە شێوازێكی جیاوازیش بگەڕێتەوە. 

جەنەڕاڵی فەرەنسی كریستۆف ئینتسی فەرماندەی پێشووی تیمی ناتۆ لە عیراق كە ئەم هەفتەیە فەرماندەیی نێردەكەی تەسلیمی رامۆن ئارمادای ئیسپانی كرد، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، دەستەی ئەركان لێكۆڵینەوە لە بژاردە جیاوازەكان دەكات بۆ ئەوەی هێزەكە بتوانێت بگەڕێتەوە عیراق.

راشیگەیاند،پێشبینی دەكەن بە چەند قۆناغێك هێزەكانیان بگەڕێتەوە بۆ عیراق بەڵام بە هەمان ژمارەی پێشوو نا، بەڵكو  زۆر كەمتر .

 تیمی ناتۆ لە عیراق لەساڵی 2018 لەسەر داوای حكومەتی عیراق دامەزرا‌و لە تیمێكی ڕاوێژكاری پێكهات، كە ئەركی سەرەكیی پێشكەشكردنی راوێژ و بەهێزكردنی تواناكانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق بوو.

پێش گواستنەوەی تیمەكە، نزیكەی هەزار و 300  كەس لە 21 وڵاتی جیاواز لە بەغداد كاریان دەكرد.

بەڵام لە مانگی ئاداردا، واتە سێ هەفتە دوای دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تەواوی ئەندامانی تیمەكە بە دوو قۆناغ گەڕێندرانەوە ئەوروپا.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو