بڕیارە سبەینێ وەفدێكی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆببێتەوە ، ئەمەش دوای زیاتر لە مانگێك دێت لە دوایین كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا.
سەزای تەملی، جێگری سەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆدەبنەوە. ئەندامانی وەفدەكە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ .
ئەمەش لە كاتێكدایە، دوایین كۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئیمراڵیو ئۆجەلان لە 27ی ئادار بەڕێوەچوو و تا ئێستا كە زیاتر لە مانگێكە هیچ چاوپێكەوتن و كۆبونەوەیەكی تر ئەنجام نەدراوە.