بەڕێز کاک چەتۆ حەسەن حەیران رۆژبەیانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگائ بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی