قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکی ئاراستەی یونس مەحمود سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد

کوردستان 09:35 PM - 2026/05/23

بەبۆنەی هەڵبژاردنیان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز یونس مەحمود، سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و هەر دوو جێگرەکەی و هەموو ئەندامانی نوێی یەکێتییەکە دەکەم. هەروەها پیرۆزباییەکی تایبەتیش لە بەڕێز کاک مەحموود ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکەم کە وەک ئەندامی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردراوە. 
بە گەشیبینییەوە دەڕوانینە ئەم تیمە نوێیە و چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکەین لە ماوەی ئەرکەکەیاندا بتوانن ژێرخانێکی بەهێز بۆ تۆپی پێی عێراق دروست بکەن و هەنگاوی گەورە بنێن بە ئاراستە زیاتر بە پیشەیی کردنی تۆپی پێ. هیواداریشین تۆپی پێی عێراق لە سەردەمی ئەواندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا زیاتر بدرەوشێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو