بەڕێز د. شێرکۆ عەبدوڵا، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد)ـی براتمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان