لەسلێمانی بەئامادەبوونی كونسوڵی گشتی هندستان لە هەرێمی كوردستان ئیڤێنتێكی تایبەت بۆ یادی ڕۆژی جیهانی یۆگا بەڕێوەچوو، لای خۆیەوە بریجێش كۆمار، كونسوڵی هندستان باس لە كوردستان دەكات و دەڵێت، زۆر دڵخۆشم و وەك ئەوە وایە لە هندستان بم، چونكە خەڵكەكەی و كولتوورەكەی و شتەكانی ئێرە زۆر لە هندستانەوە نزیكن