ئەمڕۆ دووشەممە، كۆبوونەوەكانی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكاتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار پێشنیاری یاساش دەكرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی تەمموزی 2026 بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كارنامەكە خوێندنەوەی یەكەمی یاسای پێشنیاركراوی تاوانی ئەلیكترۆنی سایبەرو خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی پێشنیاركراوی یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان بە ژمارە 78ی ساڵی 1980 لەخۆدەگرێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها كارنامەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی پێشنیاركراوی یاسای پارێزەران ژمارە 173ی ساڵی 1965 و خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پێشنیاركراوی دارایی بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عیراق لەخۆدەگرێت.