ترەمپ لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ لەگەڵ شەرع و زیلێنسكی كۆدەبێتەوە

عیراق 11:09 AM - 2026/07/06

بڕیارە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە لوتكەی ناتۆ كە لە ئەنكەرە بەڕێوەدەچێت ، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆببێتەوە.

بە وتەی لێپرسراوێكی ئەمریكی،بڕیارە رۆژی سێشەممە ترەمپ بگاتە شوێنی كۆبوونەوەی لوتكەكە و یەكەم دیداری لەگەڵ میوانداری ئەو وڵاتە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆككۆماری توركیا دەبێت.ئاماژەی بەوەشكرد، ترەمپ دیدارێك لەگەڵ سەرۆكی سوریا و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.

ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە كورتەیەك لەبارەی وردەكارییەكانی سەردانەكەی ترەمپ بۆ توركیا، خستەڕوو رایگەیاند، كە ترەمپ رۆژی چوارشەممە لەگەڵ زیلێنسكی كۆدەبێتەوە و تاوتوێی رێگاكانی كۆتاییهێنان بە شەڕەكە دەكەن.ئەو  لێپرسراوە ئاماژەی بەوەشكرد، ترەمپ لە میانی لوتكەكەدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەكات خەرجی بەرگرییەكانیان زیاد بكەن.

 ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو، لەژێر فشاری ترەمپ، سەركردەكانی ناتۆ ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی خەرجییەكانی بەرگری بۆ 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی تا ساڵی 2035.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو