بۆردی راگەیاندن و هۆشیاری، بە هاوبەشی بەشی هۆشیاری مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆڕێكی بەناونیشانی "ئەدەبیاتی مام؛ كلیلێك بۆ مام ناسی" رێكخست. تێیدا توانا و كەسایەتی و فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال لەبوارە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان باسكران و تێڕوانینی ئامادەبووانیش لە سەر كۆڕەكە وەرگیرا.